بە دڵنیاییەوە بکڕە لەگەڵ گەرەنتیی فەرمیی و گشتگیری 2 ساڵەی فیلیپس لە سەرتاسەری عێراق!

گەڕاندنەوە و گۆڕینەوە

دەکرێت ئەو بەرهەمانەی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە کڕدراون لە ماوەی ٥ ڕۆژ لە بەرواری وەرگرتنی داواکاری بگۆڕدرێنەوە. تکایە سەرنج بدەن کە دەبێت بەرهەمەکە بەکارنەهاتبێت، و پاکێجی ئەسڵی تەواو بێ کێشە بێت لەگەڵ پسوولەی کڕین و پسوولەی کۆمپانیای گەیاندن لەسەر پاکێجەکە. ئەو بەرهەمانەی لە کاتی داشکاندنەکاندا کڕدراون ناتوانرێت بگۆڕدرێنەوە. ئێمە تەنها لە ئەگەری هەبوونی کێشەی دروستکردن یان تێکچوون بەرهەمەکە دەگۆڕینەوە یان پارەکەی دەگەڕێنینەوە.

تکایە پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی کڕیارانەوە بکەن لە ڕێگەی ناردنی وێنەی ئەو بەرهەمەی کێشەی هەیە لە ڕێگەی واتسئەپ، یان نامە بۆ لاپەڕەی فەرمیمان لە فەیسبووک یان ئینستاگرام بنێرن لە ماوەی ٥ ڕۆژ لە بەرواری کڕین. پێویستە بەرهەمە کێشەدارەکە بنێرنەوە و تیمی ئێمە پشکنینی بۆ دەکات بۆ پێشکەشکردنی بژاردەی گۆڕینەوە بە هەمان بەرهەم یان بەرهەمێکی تر بە هەمان نرخ.

گەڕاندنەوەی پارە (Refund)

ئێمە یاسایەکی توند پەیڕەو دەکەین کە دەڵێت "پارە ناگەڕێندرێتەوە"، بەڵام لە بارودۆخی تایبەتدا دەکرێت پارەکە بگەڕێندرێتەوە ئەگەر بەرهەمەکە لە کۆگا نەمابێت یان کێشەی هەبێت. تێچووی گەیاندن ناگەڕێندرێتەوە. تکایە ماوەی دوو هەفتەمان پێ بدەن بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارە.

هەڵوەشاندنەوەی داواکاری

دەتوانیت لە هەر کاتێکدا داواکارییەکەت هەڵوەشێنیتەوە پێش ئەوەی دەست بە پرۆسەکردن و ئامادەکردنی بکرێت. هەر کە داواکارییەکە نێردرا، زانیاریی بەدواداچوونت پێ دەگات. هەر کە پاکێجەکە بۆ گەیاندن دەرچوو، "یاسای گەڕاندنەوە و گۆڕینەوە" جێبەجێ دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، فیلیپس بۆ چاودێریی کەسی مافی ئەوەی پارێزراوە داواکارییەکە خۆکارانە هەڵوەشێنێتەوە بەهۆی ئەم هۆکارانەوە:

  1. نەمانی بەرهەم لە کۆگادا، یان
  2. ڕەتکردنەوەی پارەدانی ئەلیکترۆنی لەلایەن بانکەوە

مەرجە تایبەتەکان لە ماوەی ئۆفەر و داشکاندنەکاندا

بۆ تۆمارکردنی سکاڵا، تکایە ئەم وردەکارییانەمان بە شێوازی ئۆنلاین بۆ بنێرن:

  1. ژمارەی داواکاری
  2. وێنەی ئەو بەرهەمەی کە کێشەی هەیە و وەرگیراوە
  3. وێنەی پاکێجی گەیاندن لەگەڵ پسوولەی کۆمپانیای گەیاندن کە بە پاکێجەکەوە لکێنراوە